کوردستانی

لە نەخۆشخانەی هیوا-وە تايبەت به هاوڵاتیانی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە نەخۆشخانەی هیوا-وە تايبەت به هاوڵاتیانی سلێمانی
مەودا میدیا-

نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی لەو بارودۆخەی ئێستادا چارەسەرەكان بەشێوەی كاتی رادەگرێت و تەنیا حاڵەتە كتوپڕەكان چارەسەر دەكات.

هیوا دۆستی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی تایبەتمەندی نەخۆشەکانی هیوا و جۆری چارەسەرەکانەوە کە مەترسی دابەزینی بەرگری لەشی هەیە لەم بارودۆخەدا چارەسەرەکان بەشێوەی کاتی لە 19ی ئادارەوە تا 1ی نیسان رادەگیرێن".

ئاماژەی بەوەشكرد "لەو ماوەیەدا تەنیا حاڵەتە کتوپڕەکان چارەسەردەکرێن بەدەر لەوە لە بونی هەر حاڵەتێکی وەك بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، سكچون، رشانەوە، هەناسەتوندی، شەكەتی و ماندوبوونی زیاد لە رادە، هەر حاڵەتێكی تری نەخوازراو، هەر نەخۆشێکی نەخۆشخانەکەمان تکایە ئاگادارمان بکەنەوە".

لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان كۆمەڵێك ژمارە تەلەفۆن بۆ بەشی پەیوەندی بڵاوكراونەتەوە.
بۆ نەخۆشانی بەشی منداڵان پەیوەندی بکە بە
07705847427
بۆ نەخۆشانی ئۆنکۆلۆجی پەیوەندی بکە بە
07705847437

بۆ نەخۆشانی بەشی خوێن
07723343987

Qaiwan
Qaiwan