کوردستانی

خشتەی مووچە بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشتەی مووچە بڵاوكرایەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی 70ى سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، دەست بە رێكردنەوە لە مووچەی وەزارەتەكان كراوە و سبەی مووچەی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی گشتی هێزەكانی 70ی سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئادار، دەستكراوە بە رێكردنەوەی مووچە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردن".

ئەوەشی خستەڕوو "سبەینێ پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت بە هەموو شوێن و لیواو یەكەكانیەوە".

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی رێكارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆناو قەدەغەی هاتووچۆو راگرتنی دەوامی، دابەشكردنی مووچە بەشێوەی كاتی دواخرا.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان