عیراقی
لیژنەی ئاسایشی عیراق-ئێران: بەپێی رێككەوتنەكان سنوورەكان كۆنترۆڵكراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی رێککەوتنی هاوبەشی ئاسایشی نێوان عیراق - ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، چۆڵکردنی کۆتایی بارەگای پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانی راگەیاند، کە دەکەوێتە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان.
لیژنەكە لە راگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست مەودا میدیا كەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2023 رایگەیاند؛ بە پشتبەستن بە پابەندبوونی کۆماری عیراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەرجەکانی رێککەوتنی ئاسایشی هاوبەش و لەرێگەی هەوڵە هاوبەشەکانی حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، ئەو بارەگایانەی کە دەکەوێتە نزیک سنوور لەگەڵ ئێران، کە پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێرانی تێدابوو، چۆڵکران.
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو گرووپانە لە چەک داماڵراون وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەوەی بەپێی کۆنترۆڵەکانی UNHCR وەک پەنابەر هەژماربکرێن، هاوکات هێزەکانی سنووری فیدراڵی لەو ناوچانە جێگیرکراون و ئامادەیی هەمیشەیییان هەیە و ئاڵای عیراقیش لەو ناوچانە هەڵکراوە".
ئەوەش هاتووە، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە کە لە هەولێر و بەغدا بەڕێوەچووە و پشتیوانیی تەواوی بۆ حکومەتی عیراق دەربڕیوە لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە، هاوكات رایگەیاندووە دەكرێت لەگەڵ ئەو گرووپانەدا وەك كەسانی مەدەنی مامەڵەبكرێت.
لای خۆیەوە بەغدا دووپاتیكردووەتەوە "ئاسایشی سنوورەکان بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لەنێوان هەردوو وڵات و ئەم رێککەوتنە دەبێت ئاماژەبێت بۆ چارەسەرکردنی هەر ناکۆکییەک یان پێشێلکارییەک کە رووبدات".
جەختیشیكردووەتەوە، گفتوگۆ سەلامەتترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک یان ناکۆکییەک بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئەو پەیوەندییەی لەنێوان چینە جیاوازەكانی وڵاتەكە هەیە".
ژ.ع