گێتی

چاوه‌ڕواننه‌كراو.. هه‌واڵی مه‌رگی ترامپ

مەودا میدیا - سلێمانی |


چاوه‌ڕواننه‌كراو.. هه‌واڵی مه‌رگی ترامپ
مەودا میدیا-

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ناوچه‌كه‌ و جیهان ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان هه‌واڵی مه‌رگی له‌ناكاوی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ كه‌ میدیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشی گرته‌وه‌، دۆناڵد ترامپ به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناو كۆچی دوایی كردووه‌ و كوڕه‌كه‌ی ترامپ ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باوكی بگرێته‌وه‌ وه‌ك كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ پاش كه‌مێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ترامپ، رایانگه‌یاند كه‌ هاككه‌رزه‌كان ئه‌كاونتی كوره‌كه‌ی ترامپیان هاككردووه‌ له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر و ئه‌و هه‌واڵه‌یان تێدا بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ جیهانی فریودا.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئێستادا ته‌مه‌نی 77 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی ئه‌مریكا و جیهان و سه‌ر به‌ پارتی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

گ. أ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان