کوردستانی
پێنج رۆژی تر قەدەغەی هاتووچۆ درێژكرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێكەوتوین لەسەر ئەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ 120 كاتژمێری دیكە درێژ بكرێتەوە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا له شارى سلێمانی رایگەیاند "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریماندا سەردانی پارێزگای سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەین لە بارەی رێوشوێنەكان و رێنماییەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئەوەشی خستەڕوو "هەموو لایەنەكانی سلێمانی بە فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و هێزە ئەمنییەكان ئیشوكارەكانیان بەباشی جێبەجێكردووە، ئەوەی كراوە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانە".
وتیشی "لە كۆبوونەوەكەدا بەئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رێككەوتین لەسەر ئەوەی ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ بۆ پێنج رۆژی تر واتە 120 كاتژمێرى تر درێژ بكرێتەوە، تا رۆژی دوو شەممە كاتژمێر 12ی شەو هاتووچۆ قەدەغە دەبێت لە سلێمانی و هەولێر".