کوردستانی
ئێرانییەك دەستگیركرا... بە قاچاخ هاتبووە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان توانیویانە لە ناو شاری سلێمانی هاوڵاتییەكی ئێرانی دەستگیربكەن و رادەستی تیمە تەندروستییەكان كراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕینی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆ لەسنوری راپەڕین بڵاوەیانپێكراوە، هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردوەو رادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كردوە كە ئەو كەسە لەقەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناوشاری سلێمانییەوە".
باس لەوەشكراوە "هاوڵاتییەكە ناوی (ه ، م)و رەگەزنامەی ئێرانییەو تەمەنی 49 ساڵەو بەنایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە، لەیەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە راپەڕین دەستگیركراوە".
پێشتریش چەند كەسێكی تر كە بە قاچاخ گەڕابوونەوە سلێمانی و خۆیان بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو دەستگیركراون و رادەستی تیمە تەندروستییەكان كراون بۆ پشكنین و كەرەنتینە كردن.