کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان-وە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد لە تاقیگەکان ئاماژە بەوەدەکات دەبێت تەنها لە تاقیگەی تەندروستی گشتی ئەو پشکنینە ئەنجام بدرێت.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پاڵپشت بە یاسای تەندروستی گشتی ژمارە 89 ساڵی 1981 پشکنینی تاقیگەیی بۆکۆنتڕۆڵکردی نەخۆشییە گواستراوەکان بەتایبەتی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 تەنها لە تاقیگەی تەندروستی گشتی دەبێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "قەدەغەیە هیچ تاقیگەیەکی کەرتی تایبەت یان نەخۆشخانەی ئەهلی یان هەر تاقیگەیەکی دیکە ئەو پشکنینە ئەنجامی بدات".
ئاماژە بەوەشکراوە "قەدەغەیە هیچ تاقیگەیەکی کەرتی تایبەت یان نەخۆشخانەی ئەهلی یان هەر تاقیگەیەکی دیکە ئەو پشکنینە ئەنجامی بدات".