کوردستانی

لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ چوارشەممە 27ی ئەیلولی 2023 بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە پشووی فەرمی دەبێت و لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە روونکردنەوە دەدرێت.

هەرێم حەمەساڵح، بەڕێوەبەری بانکی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی لە بانکەکان دەوامی فەرمی دەبێت بۆ دابەشکردنی مووچە بەپێی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە".

بەپێی ئەو خشتەیەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە سبەینێ چوارشەممە مووچەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و دارایی و ئابووریی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی دام و دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان