کوردستانی
دوو بکوژ دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی ههولێر دوو بکوژی دەستگیرکرد کە لە رێكهوتی 27/2/2020 تهرمی هاوڵاتییهك به ناوی (دهشتی فیصل محی الدین) دۆزرابووە بە کوژراوی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسایش دەستگیرکردنی تاوانبارەکانی راگەیاند.

ئاسایشی ههولێر رایگەیاند "رێکەوتی 27-2-2020 تەرمی هاووڵاتی (دەشتی فیصل محی الدین) بە کوژراوی دۆزرایەوە، تیمەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان، لەئەنجامدا توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م) و (و.ع.ف) دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاری هەولێرن هەڵسابون بە کوشتنی ناوبراو بەمەبەستی دزینی پارەو ئۆتۆمبێلەکەی".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوانباران دانیان بە تاوانەکەدا ناوەو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی (406) یاسای سزادانی عیراقی بەندکراون و رێککارە یاساییەکانیان لەبەرانبەر دەگیرێتەبەر".