کوردستانی
پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای نێوان کۆیە-دوکان پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا کە خەڵکی شاری هەولێرە و بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە هاتبووە سلێمانی
عقید زاهیر محمد ـ بەرێوەبەری هاتووچۆی کۆیە رایگەیاند"ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لەرێگای کۆیە-دوکان روویدا بووە ھۆی گیان لەدەست دانــی شوفێرەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەھۆی خراپی کەش وھەواو پابەندنەبوون بە خێرای دیاریکراو کۆنترۆلی لەدەستداوە، هەروەها شوفێرەکە پێشمەرگەیە و ناوی (دیلان عثمان عبداللە) لەدایکبووی 1995 خەڵکی شاری هەولێرە و بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە چووەتە سلێمانی".