کوردستانی
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زیانەکانی باران بارینی ئەمڕۆی ئاشکرا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچە جیاجیاکان دەکات لە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەوە باران بارینی بەلێزمە دەستیپێکردووە لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت لە شاری سلێمانی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە.
نزار کەمال، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە هیچ رووداوێکی نەخوازراو لە شاری سلێمانی رووینەداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانمان لە ئامادە باشیدان بۆ روودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئەگەر بەهۆی بارانەوە رووبدات".