کوردستانی

روونکردنەوە دەدرێت سەبارەت بە تاپۆکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوە دەدرێت سەبارەت بە تاپۆکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون
مەودا میدیا-

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی تاپۆکردنی کۆمەڵگا و گوندە هاوچەرخەکان "پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون" بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندووە "وەزارەت لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی داد و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی شارەوانی پێکهێناوە بۆ ئەوەی پەلە لە جێبەجێكردنی پرۆسەی تاپۆکردن بكەن، هەروەها جیاوازی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەو شوێنانە نامێنێت و وەك هەر گەڕەكێكی دیكەی ناو شارەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت".

دەقی راگەیەندراوەکە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە تاپۆكردنی ئەو كۆمەڵگە و گوندە هاوچەرخانەی كە لە شارەكانی كوردستاندا دروستكراون، رایدەگەیەنێت لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی داد و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی شارەوانی پێكهاتووە بۆ ئەوەی پەلە لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆسەیە بكەن, هەروەها جیاوازی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەو شوێنانە نامێنێت و وەك هەر گەڕەكێكی دیكەی ناو شارەكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە تاپۆكردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لەو كۆمەڵگە و گوندە هاوچەرخانەی لە هەرێمی كوردستان دروستكراون، رایگەیاند: بەرنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو جۆرەیە كە جیاوازی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نەهێڵێت و وەك هەر گەڕەكێكی ناو شارەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆمەڵگە و گوندانەدا بكرێت و خزمەتگوزارییان لەلایەن شارەوانی بۆ دابین بكرێت و لە جێبەجێكردنی ئەم بەرنامەیەش هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەم شوێنانە سوودمەند دەبن كە نرخی خزمەتگوزارییەكانی ئێستا دەیدەن، كەم دەبێتەوە و هەمان كوالێتیی خزمەتیش بەردەوام دەبێت.

ئەی سەبارەت بە تاپۆكردنی ئەو یەكەی نیشتەجێیانەش، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەخت دەكاتەوە كە لیژنەیەك بۆ پرسی تاپۆكردنی ئەو كۆمەڵگە و گوندانە پێكهاتووە و لەمبارەیەوە زیاتر گوتی: پرسی تاپۆكردنی یەكە نیشتەجێیەكانی ئەو كۆمەڵگە و گوندە هاوچەرخانە، یەكێكە لە بڕیارەكانی لیژنەی باڵای وەبەرهێنان و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی داد و دەستەی وەبەرهێنان و وەزارەتی شارەوانی پێكهاتووە بۆ ئەوەی پەلە لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆسەیە بكەن. هەروەها دەشڵێت لەڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەوە دەبێت وەك گەڕەكەكانی دیكەی شارەكانیان لێ بێت و شارەوانییەكان خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكەن.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب