کوردستانی
رێکخەرانی چالاکییەکەی "گۆیژە سیتی" لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاریدا بە لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو کەسانی کە ئێوارەی دوێنی لە چالاکییەکیان لە گۆیژە سیتی ئەنجامدا وەک پشتگیریەک بۆ کارمەندانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بەھۆی پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی ژووری بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و دروستکردنی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی ھاوڵاتییان بە پێچەوانەی رێنماییە تەندروستیەکان لەسەر سکاڵای داواکاری گشتی سلێمانی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ رێکخەرانی چالاکییەکەی دوێنێی نێو یەکەی نیشتەجێبوونی "گۆیژە سیتی" لە سلێمانی کراوەو لە بەرامبەر پابەند نەبوونیان بە رێنمایی و بڕیارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە و کەسێکیش بەو ھۆکارە دەستگیر کراوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەپێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و دوورخستنەوەی ئەو مەترسیەی رووی کردووەتە ھەرێمی کوردستان، ناچار دەبین لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ ھەر کەس و لایەنێک بکەین کە ھۆکار بێت بۆ کۆبووەنەوەی ھاوڵاتییان و پابەند نەبوون بە بڕیارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی".
ئەوەش خراوەتەڕوو "لەم رووە رێکاری پێویست بەرانبەر ھەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە پابەند نەبێت بەو بڕیار و رێنماییانەی کە راگەیەندراوە، هەروەها قائیمقامیەتی سلێمانی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی بڕیاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ بن و بۆ سەلامەتی خۆیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن".