کوردستانی
باران بارینی ئەمڕۆ زیانی بە هەولێر گەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر رایدەگەیەنێت لە دوێنێوە ئامادەکاریان کردووە دوای ئەوە دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاگادار کردوونەتەوە کە لە ئەمڕۆوە بارانێکی بەلێزمە شاری هەولێر دەگرێتەوە ئاماژەی بەوەشکرد تەنها لە گەڕەکی تەیراوە ئاو چووەتە هەندێک ماڵەوە.
سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە لە دوێنێوە ئامادەکاری خۆمانمان کردووە دوای ئەوە دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان ئێمەی ئاگادار کردەوە کە لە ئەمڕۆوە بارانێکی بەلێزمە شاری هەولێر دەگرێتەوە، بۆیە ئامادەکاری تەواومان کرد بەتایبەت لە گەڕەکە کۆنەکان، چونکە ئەو گەڕەکانە ساڵانە تووشی لافاو دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "خۆشبەختانە ئەو پلانەی لە دوێنێوە دامناوە ئەمڕۆ بە سەرکەوتووی ئەنجامدرا بەبێ زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتییان بکەوێت، هەروەها لە دوای کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕوە لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر چووینە شاوەیس کە لە نزیک هەولێرە لەوێش هەندێک گرفت هەبوو چارەسەرمانکرد".
وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر وتی "تەنها لە گەڕەکی تەیراوە ئاو چووەتە هەندێک ماڵەوە، بەڵام زیانەکان زۆرنین و لە ساڵانی پێشووتر کەمتر بوون".