کوردستانی
هەسەدە: توركیا دەیەوێت هێرشی نوێی سەربازی بكات و ئەوەش تاوانی جەنگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دێموكرات وەڵامی توركیا دەداتەوە و دەڵێت "توركیا بەدوای بەهانەدا دەگەڕێت بۆ شەرعاندنی هێرشە بەردەوامەكانی بۆ ناوچەكانمان و ئەنجامدانی پەلاماری نوێ".
مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژئاڤای كوردستان ئەمشەو چوارشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2023 لە وەڵامی وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند "ئەنجامدەرانی هێرشەكەی ئەنقەرە بە ناوچەكانی ئێمەدا تێنەپەڕیون و ئێمە بەشێك نین لە ململانێ ناوخۆییەكانی توركیا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوان وەك هەسەدە هاندەر نین بۆ تێكدانی دۆخەكە و بەرزبوونەوەی تەنگژە، بەڵام توركیا "بەدوای بەهانەدا دەگەڕێت بۆ شەرعییەتدان بە هێرشە بەردەوامەكانی بۆ سەر ناوچەكانمان و دەیەوێت پەلامارێكی دیكەی سەربازی ئەنجامبدات، ئەوەش جێی نیگەرانیی ئێمەیە".
جەختیشیكردووەتەوە، هێرشكردنە سەر ژێرخانی ئابووری و سەرچاوە داراییەكانیان لە رۆژئاڤا و ئەو ناوچانەی كەسانی مەدەنی تێیاندا نیشتەجێیە بە تاوانی جەنگ هەژماردەكرێن و دەشڵێت "پێشتریش شایەدحاڵی ئەو بابەتە بووین".
لە كۆتاییشدا، داوا لە لایەنە هاوپەیمانەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكات هەڵوێستی گونجاویان هەبێت بەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەكانی توركیا و ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە بپارێزن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی تشرینی یەكەمی 2023 هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و وتی "بەدواداچوونەكانی هێزە ئەمنییەكانمان دەریخستووە، ئەو (تێرۆریست)انەی تەقینەوەكەی ئەنقەرەیان ئەنجامداوە لە سوریاوە هاتوونەتە توركیا و لەوێش مەشقیان پێكراوە".
وتیشی لەمەودوا سەرجەم پێگە سەرزەمینی و ژێرزەمینییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هاوشێوەكانی لە "عیراق و سوریا" وەك ئاماژە بۆ هەرێمی كوردستان و رۆژئاڤای كوردستان، دەكەنە ئامانجی هێزە ئەمنییەكانیان.
1ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، تەقینەوەیەك لە بنكەیەكی پۆلیس لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا بووە هۆی برینداربوونی دوو پۆلیسی توركیا و شەهید بوونی دوو گەریلا، كە فەوجی (نەمران)ی هێزێكی كوردی بە ناوی (ناوەندی بەرگریی خەڵك) ئەنجامدانی كردەوەكەیان گرتە ئەستۆ.
ژ.ع