کوردستانی

گەنجێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی تەلی کارەبا پچڕاوە و کەوتووەتە ناو ئەو ئاوەی بەهۆی بارانەوە کۆبووەوە  گەنجێکی تەمەن 32 ساڵ کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەست دەدات.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "هاوڵاتییەک لە گەڕەکی 11ی ئازار کاتێک بەهۆی زۆری لافاو لەو گەڕەکە ئۆتۆمبێلەکەی پەکی دەکەوێت نازانێت تەلی کارەبا بچڕاوە کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە کاتێک دادەبەزێت کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەست دەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد "راستەوخۆ تیمەکانمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە، هەروەها گەنجەکە تەمەنی 32 ساڵە و دانیشتووی شاری هەولێرە".
Qaiwan
Qaiwan