کوردستانی
دانیشتوانی بازیان داواکارییەکی بەپەلە ئاراستەی حکومەت دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە سنووری ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک کارگە بوونی هەیە و تاوەکو ئێستا کارکردن تیادا بەردەوامە لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی خۆپاراستن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەندین رێننمایی و رێککاری بۆ ئەو مەبەستە بڵاوکردووەتەوە، بەڵام کارگەکانی ئەو سنوورە پابەندنین بەو رێنماییە تەندروستییانەوە.
ئەحمەد فەقێ، پارێزەر هاوکات دانیشتووی ناحیەی بازیان بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەوەی لە کارەگەکانی بازیان روو دەدات پێچەوانەی هەموو رێککارە تەندروستییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەکردنە، چونکە کرێکارێکی زۆر پێکەوە لەم کارگانە دەوام دەکەن و رێوشوێنە تەندروستییەکان وەک پێویست نەگیراوەتە بەر بۆ خۆپارێزی".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئۆتۆمبێلەکاندا کرێکارێکی زۆر بە دەگوازرێنەوە، هەروەها رۆژانە بەهۆی جوڵەی بازرگانییەوە شۆفێرێکی زۆری بارهەڵگر لە جنوبەوە دێتە ئێرە چیمەنتۆ و ئاسن دەگوازێتەوە".
ئەحمەد فەقێ وتی "ئێمە پێمان وایە ئەو شتانە پێدوایستی نین بۆ مرۆڤ و هیچ زیانێکی بۆ کۆمەڵگە و حکومەت نابێت ئەگەر بوەستێنرێت، بۆیە پێمان وایە بەردەوام بوونی کارکردن لەمانە مەترسییە لەسەر سنووری ناحیەی بازیان و تەواوی پارێزگای سلێمانی، لەبەر ئەوەی رۆژانە ئەو کرێکار و کارمەندانی کارگەکان تێکەڵاوی یەک دەبن".
وتیشی "ئەمە پێوانەیەکی خراپە کە رێگە بە هاوڵاتییانی فەقیر و کەم دەرامەت نادرێت کار بکەن، بەڵام رێگە بەم سەرمایەدارانە بدرێت بەردەوامبن لەکارکردن، بۆیە پێمان وایە ئەمە سەرجەم ئەو رێککارانەی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتەبەر لە ناحیەی بازیان پێشێل دەکرێت".
لە کۆتاییدا ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە داوامان وایە پارێزگاری سلێمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێتە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چونکە بابەتێکە پەیوەستە بە تەندروستی هەمووانەوە".