کوردستانی

ژووری ئۆپەراسیۆرنەكانی سۆران تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژووری ئۆپەراسیۆرنەكانی سۆران تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپەراسیۆرنەكانی سۆران تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێكاری نوێی بۆ 5 رۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوێكدا ژووری ئۆپەراسیۆرنەكانی سۆران تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووە "ھەڕەشەکانی ڤایڕۆسی کۆرۆنا، وا دەخوازێت ئەو 5 ڕۆژە لە ماڵ بمێنینەوە، بۆیە لە سبەینێ 19/3 پێنج شەممە، ھێزە ئەمنییەكان و لیژنەی تەندروستی و ئابووری بە سەرپەرشتی ژووری عملیاتی سۆران بۆ جێ بە جێ کردنی بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر دەست بەکار دەبن". 

هەروەها، ژووری ئۆپەراسیۆرنەكانی سۆران تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەم مەبەستە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سۆرانی ڕووبەڕوو بونەوەی کۆڕۆنا ئەمڕۆ لە ژووری عملیات ئەم بڕیارانە دران:

1-قەدەغەی ھاتوچۆی  ناچاری لە 100%‏ لە سەنتەری شاری سۆران و ناحیە و گوندەکان جێ بە جێ دەکرێت، ھیچ جوڵەیەك نابێت بە تایبەت بە ئوتومبێل، جگە لە ڕێپێدراوەکان لە ھێزی ئەمنی و تەندروستی و ڕاگەیاندن. ھەر ئوتومبێلێك سەرپێچی بکات بۆ جاری یەکەم 100 ھەزار غەرامەی ھەیە و بۆ جاری دووەم دەستی بەسەر ئۆتۆمبیلەكەیدا دەگیرێ جگە لە غەڕامەی سێ بارە .

2-لە کاتژمێر 12ی شەو تا 5ی بەیانی جوڵەی ئوتومبێل بۆ پێداویستی پێویست لە ناو شار و دەرەوەی شار ئازادە .

3-تیمێکی تەندروستی، لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە بەردەوامی لە چاوەڕوانیدا دەبێت بۆ بە هاناوە چوونی ھەر پێویستیەکی نەخۆش لە ناو ماڵەکانیاندا، ژمارەی تیمەکە ڕادەگەیەنین، کە جگە لە کارمەندانی خۆمان، پسپۆری بیانیشی لەگەڵ دەبێ .

4-ئەو شوێنانەی ڕێگە پێدراو بوون بۆ پێداویستی خەڵك لە بازاڕ، ھەروا ڕێگە پێدراو دەمێننەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان