کوردستانی
هۆشداریيەكی توند بۆ هاوڵاتیانی كەلار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی قەزای كەلار رایدەگەیەنێت هەر هاوڵاتیەك پابەندی مەرج و رێنماییەكان نەبێت بە توندی سزادەدرێت لە ماوەی دوو رۆژی رابردووش 400 مۆڵەت و ساڵنامە لە شۆفێران وەرگیراوە..
شەهاب ئەحمەد، قائیمقامی قەزای كەلار رایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و سەلامەتی ژیانی هاوڵاتیان رێنمایی و خۆپارێزیمان بڵاوكردوەتەوە بەڵام كەسانێك پێوەی پابەند نابن".
ئاماژەی بەوەشكردوە "لەماوەی دوو رۆژی رابردوو بەهۆی ئەوەی سەرپێچیان لە بڕیارەكان كردووە زیاتر لە 400 مۆڵەت و ساڵنامەی ئۆتۆمبێل وەرگیراوە".
باسی لەوەشكردوە "داوا لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییەكان بن بەپێچەوانەوە سەرجەم ئەو هاوڵاتی و كەسانە سزا دەدرێن كە سەرپێچی دەكەن".