کوردستانی

بەشێك لە سلێمانی بێ ئاو دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشێك لە سلێمانی بێ ئاو دەبێت
مەودا میدیا-

بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر و دروستبوونی لافاو، رەنگی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان گۆڕاوە و بەشێك لە گەڕەك و ناوچەكانی سلێمانی بێ ئاودەبن.

ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی بارانی زۆری بەخوڕی كە لە رۆژی رابردوو باریووە، ئاوی زێی قەشقۆڵی رەنگی ، گۆڕاوەو بوە بەقوڕ، ئەوەش كاریگەری لەسەر پێدانی ئاوی ماڵان دەبێت".

باسی لەوەشكرد "بەهۆی ئەو گرفتەوە، دابەشکردنی ئاو لە هێڵی  دووی یئاوی دوکان - سلێمانی ڕاگیراوە، بەهۆیەوە بەشێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیەو و بازیان و گۆپاڵە بێ ئاو دەبن".

 ئەوەشی خستەڕوو " لە کاتی ئاسایی بوونەوەی رەنگی ئاو ئاگادارتان دەکەینەوەو دەست بە دابەشكردنی ئاو دەكەینەوە بەسەر ئەو ناوچانە.

شاری سلێمانی لە رێگەی هێڵی یەكەم و دووەمی دوكان -سلێمانی ئاوی خواردنەوەی بۆ دابینكراوە و لەگەڵ ئاوی سەرچنار.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان