کوردستانی

لە عەلوەی سلێمانیەوە هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عەلوەی سلێمانیەوە هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا
مەودا میدیا-

عەلوەی سلێمانی بەهۆی ئەوەی سەنتەری سەرەكی تەواوی ئەو هاوردانەیە كە دێنە پارێزگاكەوە رۆژانە سەدان و هەزاران كەس روو لەو شوێنە دەكەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لێ دەكرێت.

محەمەد جەمال، ژمێریار لە عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "داواكراوە كە عەلوەكان بەپێی مەرج و رێنماییە خۆپارێزییەكانی تەندروستی كار بكەن، بەڵام بەداخەوە زۆرێك لەوانە دەچنە ناو عەلوە ئەو رێنمایانە جێبەجێ ناكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە سەرجەمی ئەو هاوڵاتیانە لە عەلوە كار دەكەن و ئەوانەشی سەردانی عەلوە دەكەن رۆژانە دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن و كەمترین قەرەباڵغی دروست بكەن، بەڵام پێچەوانەی رێنماییەكان كار دەكرێت".

باسی لەوەشكرد "رۆژانە بە سەدان و هەزاران هاوڵاتی دەچنە ناو عەلوەی سلێمانی  و كۆدەبنەوە و بەشی زۆری ئەوانەش هیچ رێنماییەكان جێبەجێ ناكەن لە كاتێكدا زۆرترین بەریەككەوتن هەیە لە نێوان ئەوانەی لە عەلوەدان بۆیە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان