کوردستانی
چیك هاوكاری هەڵەبجە دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان بڕێك پارەی وەك هاوكاری گەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنج شەممە، سفۆبۆدە، كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان هاوكاری ماددی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەی كرد بۆ كڕین چەند ئامێرێكی تایبەت بۆ نەخۆشخانەی لەدایكبوون".
ئاماژەی بەوەشكرد "بڕی ئەو هاوكاریە زیاتر لە 58 هەزار پاوەند بووە و تایبەت بۆ ئامێری نەخۆشخانەی لە دایكبوون دەبێت و ئەو هاوكارییەش لە كاتی خۆیدا بوو دەتوانین ئامێری باشی پێ بكڕین".
باسی لەوەشكرد "تەندروستی هەڵەبجە بەهۆی ئەوەی لەئێستادا لە فراوان بوندایە و بەشەكانی تێدا دەكرێتەوە پێویستی زۆرمان بە ئامێر و هاوكاری هەیە بۆ چارەسەركردنی كەرتی تەندروستی ناوچەكە".