کوردستانی

بڕیار لەسەر نەورۆز و كردنەوەی دوكانەكانى مریشك و گۆشت درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر نەورۆز و كردنەوەی دوكانەكانى مریشك و گۆشت درا
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەڵەبجە بە بۆنەی نەورۆزە بڕیارێكی بۆ دووكانەكانی گۆشت و مریشك فرۆشتن دەركرد لە بارەی كردنەوەیان لە 20ی ئادار.

ئازاد تۆفیق، پارێزگای هەڵەبجە لە نوسراوێكدا بڕیاریدا "دوکانی مریشک فرۆشەکان ئەوانەی دەرەوەی شەقامە سەرەکییەکانی هەڵەبجە تەنھا رۆژی 20ی ئادار لەکاتژمێر6ی بەیانی بۆ 11ی نیوەڕۆ كراوە دەبن".

باس لەوەشكراوە "لە ژێر چاودێری لیژنە ھاوبەشەکانی قائمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەڵەبجە دەبن، پێویستە ھاولاتیان لەو کاتەی دیاری کراوە پیداویستیەکەیان بکرن چونکە دوای ئەو بەروارە دادەخرێن".

ئەوەش خراوەتەڕوو "بە هیچ شێوەیەک قەرەباڵغی ڕێگەپێدراو نیە، لە کاتی وەستان و سەرەدا، دەبێت نێوان کڕیارەکان لە ٢م کەمتر نەبێت، پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکان بکرێت، کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری و لیژنەکان دەردەچێت، وەک بەکارهێنانی دەمامک و دەستکێش و بە بەردەوامی مەوادی پاکژ کردنەوە بەکار بهێنن".

هەروەها "کڕیارەکان بە هیچ شێوەیەک بواری چوونە ناو دوکانی مریشک فرۆشەکانیان نیە و دەبێت شریتی قردێلەیی دابنرێت بۆ جیاکردنەوەیان،  هەر دوکانێک پێویستە کەسێکی تایبەت، بۆ وەرگرتن و ژماردنی پارە لە کڕیارەکان دابنێت، هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕ بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و بە پێی بەیانی ژمارە 19ی وەزارەتی ناوخۆ ئیجراتیان لەگەڵ دەکرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان