کوردستانی
شەڕی نێوان دوو بنەماڵە ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ لە قەزای سۆران بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە سێ کەس بریندار بوون و 12کەسیش دەستگیرکران کە ن دەمانچە و كلاشینكۆفیان پێ بووە.
شەماڵ دێواری، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ بەهۆی كێشەیەكی كۆمەلایەتی لە سۆران لەنێوان دوو بنەماڵە شەڕە تەقە دروستبووە و بەوهۆیەوە سێ كەس بەسوكی بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان ژنێک و دوو پیاون، هەروەها دەست بەجێ پۆلیس و ئاساییش گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و كۆنتڕۆلی رووداوەكە كراوە و 12 تۆمەتبار دەستگیر كراون لەهەردوو لا".
وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتی "ئەو تۆمەتبارانەی دەسگیر كراون دەمانچە و كلاشینكۆفیان پێ بوو، هەروەها لێكۆلێنەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".