کوردستانی

ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی دەستیان لەکارکێشایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ژمارەیەک ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی دەستیان لەکارکێشایەوە
مەودا میدیا-

ژمارەیەک  ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە نامەیەکدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاند و لە چەند خاڵێکدا هۆکاری دەستلەلەکارکێشانەوەکەیان ئاشکرا کردووە.

هەریەک لە کاروان حمەساڵح  و موئمین زەڵمی و عوسمان عبدالله گوڵپی  دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە ئەندامێتی ئەنجومەنی سیاسی  هاوپەیمانیی نیشتیمانی راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکردووە "ئێمە لە هاوپەیمانی بە نەفەسێكی نوێی گەنجانە و بە ئامانجی بەرژەوەندی گشتی و سیاسەت و حیزبایەتییەكی تەندروست و گێرانەوەی متمانە بۆ سیاسەت و حیزب، هەنگاومان هەڵگرت و بەردەوامیماندا بە هاوپەیمانی و  لەم پێناوەشدا هەموو بەرژەوەندییە شەخسییەكانمان وەلاناو لە چوارچێوەی هێنانەدی ئامانجەكان و چاكەی گشتییدا كارمان كرد،  بۆ ئەو مەبەستەش هەموو توانای خۆمان خستەگەر بۆ ئەوەی هاوپەیمانی بە ئاراستەی ئامانجەكانی هەنگاو بنێ و هیوا بگێریتەوە بۆ پڕۆسەی سیاسیی، بەڵام بەداخەوە بە مەبەست لە ئامانجی خۆی بەلاڕێدابرا و لە بری پرۆژەیەكی نیشتیمانی سیاسی، ئاماژەکانی کردنی بە دوكانی سیاسیی و مامەڵەی بازرگانیی سیاسیی لێوە بەدەرکەوت".

لە نامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەمەش پێچەوانەی دیدگا و ئامانجی سیاسیی و بەرژەوەندی باڵای خەڵکی کوردستانە، چونکە بڕوامان وایە دەبێتە بارگرانیەکیتر و جگە لە زیادكردنی ژمارەیەکیتر بۆ ژینگەی حیزبی هیچیتر نیە، هەر بۆیە لە ڕوانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارییەتی مێژوویی و سیاسیی بەرامبەر بە وڵات و سەرجەم هاونیشتیمانییان و بۆ گێڕانەوەی بەها بۆ سیاسی متمانەپێکراو و پڕۆژەی نیشتمانی، لێرەوە دەمانەوێ ڕاشکاوانە ئەوە ڕابگەیەنین کە هەنگاوەكانی هاوپەیمانی لەسەر بنەمای بەڕێوەبڕدنێکی سەردەمییانە و بڕیاری دروست و کاری پێکەوەی هەنگاو نانێت و ڕووی کردووەتە بەرژەوەندیە شەخسی و نانیشتیمانییەکان".

هەروەها هەر لەم رووانگەیەشەوە بۆ بەرچاوڕوونی سەرجەم هاوڵاتیانیش ئەم چەند خاڵە وەک بەرپرسیارێتیەکی سیاسیی و ئەخلاقی و مێژووی دەخەینە بەرچاو:

یەكەم: ناڕوونی لە سیاسەتی سەرۆكی هاوپەیمانی و بوونی پەیوەندی گوماناوی و پابەندنەبوون بە پەیڕەوی ناوخۆ و پلانی ستراتیجی چوار ساڵی هاوپەیمانی.

دووەم: ناشەفافی لە سەرچاوەكانی دارایی حیزب و چۆنیەتی خەرجكردن و ڕێگریکردن لە بەدواداچوون بۆ داهات و خەرجییەكان، كە بە هەدەردان و نەزیفی دارایی تێدایە، لە كاتێكدا تەواوی هاودیدان بە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیشەوە خۆبەخشانە و لەسەر گیرفانی خۆیان هاوپەیمانیان ڕاگرتووە.

سێیەم: چەقی بڕیاردان و میكانزمی بڕیاردان بەپێی بنەماكانی كاری هاوپەیمانی نەبووە و بە پێچەوانەی كاری پێكەوەییەوە بڕیار دەرکراوە، ئەمەش وایكردووە وێڕای بونی ناڕەزایی چەندین بڕیاڕی هەڵەی تاكڕەوانە بەسەر هاوپەیمانیدا تێپەڕێنرێت. 

چوارەم: ناڕوونی لە پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسیەكان كە نیشانەی پرسیار و گومانی زۆر هەڵدەگرێت و دواجار ئیلتیزاماتێكی ناتەندروست دروست دەكات، لە کاتێکدا کە ئەو ئەرکە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ، یەکێک بووە لە کارە سەرەکییەکانی ئەنجومەنی سیاسیی، بەڵام بەداخەوە لەدەرەوەی ئەو ئەنجومەنە هەنگاوە هەڵەکان نراون.

پێنجەم: بەلاڕێدابردنی دیدگا و پڕۆژەی نیشتیمانی كە لە بنەڕەتدا بۆ ئەو ئامانجە فراوانە بەردەوامیمان بە هاوپەیمانی دا، تاکو لە حزب فراوانتر بێت و بکرێتە هەوێنی خزمەت بە خەڵک و کاری پێکەویی نیشیمانییانە.

لە کۆتایشدا روونکراوەتەوە  "ئێمە وەك  بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانیی نیشتمانی، دەستلەکارکێشانەوەی خۆمان لە هاوپەیمانیی نیشتمانی رادەگەیەنین و دووپاتیدەکەینەوە کە ئێمە بەشێک نەبووین و نابین لە هەر مامەڵەیەكی سیاسی و پەیوەندیەكی ناتەندروست و نائاسایی و هەر ڕێككەوتنێكی لابەلا كە لەپێناو بەرژەوەندی شەخسی سەرۆكی هاوپەیمانی و هەركەسێكیتردا ئەنجامدرابێت، كە بەداخەوە هەندێك لەو پەیوەندییانە لەدەرەوەی بەرژەوەندی نەتەوەیمانەوەن و ئەمەش پێچەوانەی ئاكاری سیاسی ئێمەیە، هەربۆیە ئێمە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان كاری سیاسی و مەدەنی خۆمان دەكەین و لە بەرەی خەڵكدا دەبین و هیچ كات ناچینە نێو بەرژەوەندی و ململانێ ناتەندروستە حیزبییە بچوكەكانەوە و پێشمانوایە هاودیدانی سەربەرزی هاوپەیمانی دڵسۆز و خۆراگر و خۆبەخشانە، ئەو سامانە مرۆییەن کە دەتوانن ببنە پایەی سەرەکی بۆ داکۆکی راستەقینە لە خەڵکی کوردستان و ئامادەیی خۆماشمان بۆ دەستبارگرتن لەگەڵ دڵسۆزانی خەڵک رادەگەیەنین، هەروەك چۆن بڕیاری بەردەوامی هاوپەیمانیماندا لە پێناو گێڕانەوەی متمانە بۆ سیاسەت و حزب لەم وڵاتەدا و ئەم ئاڵەنگارییە گەورەیەمان گرتە ئەستۆ، بڕیاری ئێستاشمان هەر لەسەر هەمان پرەنسیپە و لە سەر بنەمای گێڕانەوەی متمانەیە بە سیاسەتی تەندروست و نیشتیمانیانە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان