گشتی

ژینا ئەمینی "ساخارۆڤ"ی نەتەوە یەكگرتووەكانی پێدەبەخشرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژینا ئەمینی "ساخارۆڤ"ی نەتەوە یەكگرتووەكانی پێدەبەخشرێت
مەودا میدیا-

لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە، خەڵاتی (ساخارۆڤ) بۆ ئازادیی رادەربڕین بەخشرایە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی".

رۆبێرتا میتسولا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لەوبارەیەوە رایگەیاند "گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی خاڵی وەرچەرخان بوو، کە لێکەوتە و کاریگەریی زۆری بەدوای خۆیدا ھێناوە، بووە ھۆکارێک بۆ دەرکەوتنی بزووتنەوەیەک بە سەرکردایەتیی ژنان و چوونە مێژووەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو جووڵانەوەیە جیهان گوێی لە دروشمی ژن، ژیان ئازادی بوو، ئەو سێ وشەیەی بووە وێردی سەر زمانی تەواوی ئەوانەی بەرگری لە شكۆ و یەكسانی و ئازادی دەكەن".

ژینا ئەمینی، كچە كوردێكی تەمەن 22 ساڵی رۆژهەڵاتی ئێران بوو، ساڵی رابردوو لەلایەن پۆلیسی رەوشت لە ئێران بەهۆی نەپۆشینی سەرپۆش دەستگیركرا و دواتر تەرمەكەی رادەستی خێزانەكەی كرایەوە.

مەرگی ئەمینی بووە هۆی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە وڵاتەكە و لە ئەنجامی ئەو جووڵانەوەیە دەیان كوژران، هەزاران زیندانیكران و ژمارەیەكی زۆریش برینداربوون.

خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیروڕا،  لەلایە پەرلەمانی ئەوروپا دەبەخشرێت بەو کەس و گرووپانەی لەپێناو مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا خەبات دەكەن،   ناوی خەڵاتەکەش لە زانا و بەرھەڵستیکاری بەنەژاد رووسی، ئەندرێی ساخارۆڤەوە ھاتووە. چەندین کەسایەتی وەک ماندێلا، لەیلا زانا، نادیە موراد و لەمیا بەشار لەسەر کار و چالاکییە مرۆییەکانییان ئەم خەڵاتەیان پێبەخشراوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە