کوردستانی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هۆکاری ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا چەندین بابەتی گرنگی رۆژ هەیە کە پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەری کۆبێتەوە ئاماژەی بەوەشکرد کۆنەبوونەوەی پەرلەمان پەیوەندی بەم بارودۆخەی ئێستاوە هەیە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند بەپێی پێویست کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی ئەو دۆخەدایە کە پەیوەندیی بە نەخۆشی کۆرۆناوە هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا چەندین بابەتی گرنگی رۆژ هەیە کە پەرلەمانی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەری کۆبێتەوە، بەڵام کۆنەبووبەوەی پەرلەمان پەیوەندیی بەم بارودۆخەوە هەیە".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان وتی "ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر دوو بنەمایە یەکەم دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان بکات بەرنامەی کار دابنێت، هەروەها بنەمای دووەم ئەوەیە لەسەر یاداشتی پەرلەمانتاران کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت".
وتیشی "ئەونەی من ئاگادار بم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان هیچ یاداشتێکی لەو جۆرەیان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکردووە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان".