کوردستانی
هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە وەزارەتی تەندروسییەوە لەبارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ماوەی چەند رۆژێکە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی داوە وەک رێگریەک لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رایدەگەیەنێت بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە زۆر کەم دەبێتەوە ئاماژەی بەوەشکرد بەگشتی بارودۆخی سەرجەم تووشبووانی هەرێمی کوردستان باشە.
محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "بێگومان بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسە زۆر کەم دەبێتەوە، چونکە هەموو بەرکەوتنەکان کەم دەبێتەوە نزیک دەبێتەوە لە سفر و حاڵەتی نوێمان نابێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانجی سەرەکی کۆنتڕۆڵکردنی ئەم ڤایرۆسە بریتیە لە کەمکردنەوەی ژمارەی تووشبووان لە رۆژێکدا بۆ سفر، هەروەها ئامانجی ئێمە لەگرتنە بەری ئەو رێککار و رێنمایی و قەدەغەکردنی هاتووچۆ ئەوەیە کە ژمارەی تووشبووان بکەین بە سفر".
محەمەد قادر وتی "قەدەغەکردنی هاتووچۆ سوودێکی یەکجار زۆری هەبووە و ئەو سوودانەش لە هەفتەکانی داهاتوودا زیاتر دەبینرێت، هەروەها کاری تیمەکانی تەندروستی ئاسانکردووە بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەکان".
وتیشی "بۆ درێژکردنەوەی ئەم ماوەیە ناتوانین لە ئێستادا هیچ بڕیارێک بدەین تا دوای تەواوبوونی ئەم کاتە، دواتر بەپێی رادەی ترسناکی ڤایرۆسەکە لە هەر ناوچەیەک و رێژەی زیادی و کەمی توشبوون هەڵسەنگاندن دەکەین و ئەوکات بڕیار لەسەر درێژکردنەوە یان درێژنەکردنەوەی ماوەکە دەدەین".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو "بە خۆشحاڵیەوە لە ناو چەقی شارەکان هاوڵاتییان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بە بەراورد لە دەرەوەی شار، هەروەها ژمارەیەک هاوڵاتیی هەیە پابەند نابن ئەمەش مەترسی دروست دەکەن لەسەر خۆیان و هاوڵاتییان".
لەکۆتایدا لەبارەی تەندروستی ئەو کەسانەی لە کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چۆنە ئاشکرای کرد "لە هەرێمی کوردستان 41 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە 13 حاڵەتیان دەرچوون لە نەخۆشخانە و 27 حاڵەت ماوە و بەگشتی بارودۆخی سەرجەمیان باشە و هیچ کام لە حاڵەتەکان پێویستییان بە بەشی چاودێری ورد نەبووە".