ستایڵی نوێ

شەش زانیاریی گشتی لەسەر بۆن بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش زانیاریی گشتی لەسەر بۆن بزانە
مەودا میدیا-
 

"بۆن" وەك هەست یەكێكە لە بەهێزترین هەستەكانی یادگە و یادەوەری، لە لایەكی دیكەوە بۆنی خۆش جێ سەرنجە و هەمیشە هۆكارێكی سەرەكیی خۆ پاكژڕاگرتن بەمەبەستی خۆ بەدوورگرتنە لە ناخۆشیی بۆنی جەستە.

هەر بەمەبەستی بۆن خۆشییە كە سەرجەم بەرهەمەكانی وەك شامپۆ، پاكژكەرەوە، ماكیاژ و تەنانەت كلینێكس و لاستیكی قوتابخانەش لەلایەن كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكانیانەوە بۆنی تایبەتیان تێكەڵدەكرێت.

بۆن وەك "عەتر" لە جیهاندا پیشەسازییەكی گەورەیە و چەندین جۆری جیاوازی تایبەت بە خانمان و پیاوان هەیە، بەكارهێنەرانی براندەكانی بۆن پێویستە چەند زانیارییەكی سەرەتاییان هەبێت بەمەبەستی هەڵبژاردنی گونجاوترین بۆنی دڵخوازی خۆیان.
 

1.یەك بۆن (عەتر) دەكرێت دوو بۆنی جیاوازی هەبێت 

ئەگەر دوو كەسی جیاواز بەكاری بهێنن؛ چونكە عەتر دەكرێت لەگەڵ كیمیای جەستە تێكەڵ ببێت.


2.بە درێژایی رۆژ دەگۆڕێت

بەهۆی ئەوەی هەر بۆنێك نۆتی سەرەوە، خوارە و بناغەی نۆتەكانی هەیە، بۆنی نۆتەكانی سەرەوە سووكە و زوو نامێنێت، نۆتەكانی بناغەی بۆنەكە بۆ ماوەیەكی درێژتر دەمێننەوە و نۆتی خوارەوەی بۆن بۆ درێژترین ماوە دەمێنێتەوە.
 

3.ماوەی بەسەرچوونی نییە

لەگەڵ ئەوەی بۆن-ەكان ماوەی بەسەرچوونیان نییە، بەڵام بە تێپەڕبوونی كات بۆنیان دەگۆڕێت، بۆیە وا باشترە لەماوەی سێ ساڵدا بەكاریان بهێنیت و زۆرتر نەمێننەوە.


4.بۆ ئەوەی بۆنەكە بۆ ماوەیەكی زۆرتر بمێنێتەوە

لە شوێنێكی تاریك و وشك بیانهێڵەرەوە كە تێیدا پلەی گەرمی گۆڕانی زۆری بەسەردا نەیەت، بۆیە ناو ئۆتۆمبێل یاخود لەناو گەرماو گونجاو نین بۆ دانانی بۆن.


5.مەچەكت لەیەكدی مەخشێنە كاتێك بۆنی لێدەدەیت

كاتێك دەتەوێت تاقی بكەیتەوە، چونكە بۆنەكە لەگەڵ چەورییە سروشتییەكانی پێستت تێكەڵ دەبێت و بۆنەكە دەگۆڕێت.

 
6.جۆرەكانی بۆن بریتین لە؛

#پێرفیوم Perfume

چڕییەكەی زیاترە لە %20 و ماوەی شەش كاتژمێر بۆنەكە دەمێنێتەوە.

#دی پێرفیوم Eau de perfume

دێ پێرفیوم، یان یو دێ پێرفیوم؛ چڕییەكەی بە رێژەی لەسەدا 15 بۆ 20ە و نزیكەی پێنج كاتژمێر دەمێنێتەوە.

#تۆیلێتEau de toilette

تۆیلێت یان یو دێ تۆیلێت؛ ئەم جۆرەئارامترین جۆری بۆنە و چڕییەكەی زۆر كەمە، تەنها چوار كاتژمێر دەمێنێتەوە.

#یو دێ كۆڵۆون

ناسكترین و ئارامترین بۆنە زیاتر بۆ منداڵ بەكاردێت و مادەی كیمیایی زۆر كەمە، ماوەی دوو كاتژمێر دەمێنێتەوە.

 
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە