کوردستانی
قائیمقامی سلێمانی رۆژە مەترسیدارەكەی دياريكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێستا لە قۆناغێكی هەستیار و یەكلایی كەرەوەداین لە هەرێمی كوردستان, كە ئەویش قۆناغی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنایەو تائێستا توانراوە بەشێوەیەكی زۆر باش مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكرێت.
ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی رایگەیاند "بڕیار و رێكارەكان ئەنجامی باشی ئەرێنیان هەبووەو پابەند بونی خەڵكیش بە بڕیار و رێنماییەكان بە تایبەت قەدەغەكردنی هاتووچۆ بە هۆكاری سەرەكی سەركەوتنی پلانەكانی حكومەت دێت دەربارەی هەنگاوەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان".
باسی لەوەشكرد " سوپاسی پابەندبونی هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەین، چەند رۆژی داهاتوو رۆژانێكی هەستیار و یەكلای كەرەوەیەو پێویستی بە پابەند بونی زیاتری هەموو لایەكە، لەم رووەوە داوا لە هاوڵاتیانی سلێمانی دەكەین دوور بكەونەوە لە هەموو جۆرە كۆبوونەوە و قەرەباڵخیەك و لە ماڵەكانتان بمێننەوە و بەتەواوی پابەند بن بە بڕیار و رێنماییە تەندروستیەكان".
ئەوەشی خستەڕوو "تەنیا بەمە دەتوانین ئەو مەترسیەی رووی كردووەتە هەرێمی كوردستان دووری بخەینەوە".