کوردستانی

هۆشدارییەك لە بارەی گۆشت-ەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەك لە بارەی گۆشت-ەوە
مەودا میدیا-

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه‌.

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی به‌نایاسایی و دور له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر 14 ئاژه‌ڵێ بچوك و دوو ئاژه‌ڵێ گه‌وره‌ی سه‌ربڕدراودا گرتوه"‌.

باسی لەوەشكردووە "ئاژه‌ڵه‌كان‌ له‌ گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ‌ له‌ شاری سلێمانی سه‌ربڕدرابون، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه‌‌."

هه‌روه‌ك وتی "ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕدرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن یان شیاون بۆ خواردن، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێ".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان