راپۆرت
جەژنی نەورۆز لەسەرچاوە مێژووییەکاندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هاڤە دارا
ڕۆژی 3/21 ھەموو ساڵێك لە مێژووی کوردا بە جەژنی نەورۆز دەناسرێت کە مۆرکی ئەم جەژنە پۆشینی جلی و بەرگی کوردی و کردنەوەی ئاگرە، لە مێژوودا ھیچ ساڵێک نەبووە کە گەلی کورد ئەم یادە نەگێڕێت.
دوای تەواوبوونی وەرزی سپێتی خاک و ژیانەوە و پۆشینی سەوز رەنگی زەوی، ئیدی خەڵکی خۆیان ئامادەدەکەن بۆ جەژنێکی کورد نەتەوەیی، جەژنی نەورۆز داب و نەریتێکە کە لەلایەن نەژادی تورک، فارس، کوردەوە بە شێوازی جیاواز پەیڕەودەکرێت، مۆرکی ئەم جەژنە کردنەوەی ئاگر و پۆشینی جلی کوردیە.
چی دەوترێت سەبارەت مێژووی جەژنی نەورۆز
مێژووی کورد تائێستا خۆی نەنووسیوەتەوە جگە لە بابەتی کەم و كوڕ شتانێکی ئەوتۆ لەبەر دەستدا نیە کە مۆرکی کوردی پێوەدیار بێت، چەندین بۆنەی نەتەوەی ماد ھەن کە بەناو گەلانی دیکەوە ناسراون.
سەبارەت بە مێژووی جەژنی نەورۆز ھەندێک ئەم رۆژە دەگەڕێننەوە بۆ زاڵ بوونی کاوە بەسەر زوحاکدا کە ئەمە تەنھا ئەفسانە و فێڵێکە کە لە مێژووی کورد کراوە شارەزایانی مێژوو دەڵێن رەنگە بۆ ئەوە بووبێت کە کورد نەتوانێت بە شانازیەوە باس لە ئیمپراتۆریەتی میدیەکان بکات.
جەژنی نەورۆز بە کۆنترین جەژنی مرۆڤ دادەنرێت بەپێی لێکۆڵینەوەکان کۆنترین مرۆڤەکان کە لە ئەشکەوتەکاندا ژیاون یەکەم رۆژی بەھاریان کردوە بە جەژن، کەواتە چەژنی نەورۆز زۆر لە ئەفسانەی زوحاک کۆنترە، ھەندێک لە مێژوو ناسان پێیان وایە جەمشێد پاشای پێشدادییەکان نەورۆزی داھێناوە، سەردەمی ئەم پاشایە دەگەڕێتەوە بۆ پێش چاخی مێژوو، کەواتە بنەمای نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان.
کەواتە نەورۆز جەژنێکی کوردیە و لە کوردستانەوە بۆ ناوچە جیاوازەکان بڵاوبووتەوە، بەڵام تائێستاش لەلای نەتەوەی کورد ئەو رۆژە بە رۆژی سەرکەوتنی کاوە بەسەر زوحاکدا ناسراوە کە ھیچ بەڵگەیەکی مێژووی لەو بارەیەوە بوونی نییە، مێژوونوسی ئەرمەنی موسا خورنانیس لای باشە مێژووی ئەم چەژنە بۆ دەوڵەتی مادد بگەڕێتەوە نەک ئەفسانەیەکی وەک کاوەی ئاسنگەر و زوحاک.
جەژنی نەورۆز لە رۆژمێری زاینیدا یەکسانە بە 21 و 22 مانگی ئازار، لە بەرواری 30/11/2016 لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان جەژنی نەورۆز بە فەرمی وەک کۆنترین جەژن ناسێندرا.
کۆرۆنا نەورۆزێکی جیاواز بەڕیدەکات
لەمێژووی چەند ساڵەی گەلی کوردا ھیچ ساڵێک نەبووە کە ئەم گەلە لە یادکردنی ئەم جەژنە نەتەوەییەیان بێ بەشبن، ھەمیشەو بەردەوام ھەمووان لەو رۆژەدا بێ جیاوازی لەم یادەدا بە جلی ئاڵا و واڵای کوردەواری و ئاگری رەمزی نەورۆزەوە شەقام و دەشتاییەکانی شاریان رەنگ باران کردووە، بەڵام لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا ڤایرۆسێکی گوێزراوە لە جیھاندا بڵاو بۆوە، ھەرێمیش لەم ڤایرۆسە بێبەر نەبوو تا ئەوەی لە سەرەتاکانی مانگی ئاداردا ئەم ڤایرۆسە بڵاوبووە بەھۆیەوە قەدەغەی ھاتووچۆ ڕاگەیەندرا، ئەم قەدەغەی ھاتوچۆیە لە یەکەم ڕۆژی بەھار و جەژنی نەورۆزیشدا بەردەوامە، بەڵام ئایە ئەم قەدەغەی ھاتووچۆیە و ئەم ڤایرۆسە نەگریسە دەبێتە ھۆی ئەوەی کە گەلی کورد بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یادی جەژنی نەورۆز رابگرێت، یاخود بێ گوێدانە ھیچ بەربەستێک وەک کلتوری ساڵانەی شەقامەکانی شار بە ئاگر رووناک و بە جلی رەنگاو رەنگ رەنگ دەکات.