کوردستانی

ئاگری نەورۆز لە دوو شوێنی شارى سلێمانی دەكرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگری نەورۆز لە دوو شوێنی شارى سلێمانی دەكرێتەوە
مەودا میدیا-

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگری نەورۆز لە دوو شوێنی شاری سلێمانی دەكرێتەوە داواشی كرد هاوڵاتیان لە ماڵەكانی خۆیان بمێنەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "بۆ بەرزڕاگرتنی نەورۆز، بڕیارماندا لەڕێی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە، ئاگری نەورۆز، كە هێماو مەشخەڵی سەركەوتن و هاتنی ڕۆژی نوێ‌‌و ساڵی نوێی كوردییە، لەجیاتی هەموو خەڵكی پارێزگای سلێمانی بكەینەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "پێویستە هاوڵاتیان لە ماڵەكانیاندا بمێننەوەو هیچ كۆبوونەوەیەك دروست نەكەن، ئێمە لەسەر هەردوو شاخی گۆیژەو بەرانان، لە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو ئاگرە دەكەینەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان