کوردستانی

سەرۆكی حزبێك سڕكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی حزبێك سڕكرا
مەودا میدیا-

یاریدەدەری سەرۆك و بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی نيشتمانى لە پای ئەو بڕیار و هەڵوێستانەی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی بڕیاریدا بە سڕكردنی سەرۆكی هاوپەیمانیەتیەكە لە هەموو دەسەڵاتەكانی.

ئاڤێستا كەمال، یاریدەدەری سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی كە هاوكات بەرپرسی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیتيەكەیە رایگەیاند "لە ئێستادا هاوپەیمانی نیشتیمانی بە دۆخێكی ناوخۆیی تایبەتدا تێدەپەڕێت، بەهۆی بەلاڕێدابردنی هاوپەیمانی لە لایەن سەرۆكی هاوپەیمانی و ژمارەیەكی كەم لە نزیكەكانیەوە، ئەمەش وایكرد لە ماوەی رابردوودا چەندین سكاڵا لەسەر سەرۆكی هاوپەیمانی بكرێت و لە بەرامبەریشدا سەرۆكی هاوپەیمانی بەردەوام بوو لەسەر تاكڕەوی و حسابنەكردن بۆ ئەنجومەنەكان و كارنەكردن بە پەیڕەوی ناوخۆ و كارنامەكان و  جێكردنەوەی میزاجی خۆی لە ڕووی سیاسی و  ئیداری  هاوپەیمانی نیشتیمانیەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو بڕیارو كارانەی ئەەش وایكرد هاودیدان بێهیوا بن و پۆل پۆل بچنەوە ماڵەكانی خۆیان و هیچ هیوایەكیان بە هاوپەیمانی نەمێنێت و شەپۆلی دەستلەكار كێشانەوەش بەردەوامبێت،  بەتایبەت لە ئەنجومەنی سیاسی، كە خودی سەرۆكی هاوپەیمانی بەرپرسی راستەوخۆیەتی، لە ٩9 ئەندامی هەڵبژێراو 5 ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی دەستلەكاركێشانەوەیان ڕاگەیاندوە، ئەمەش دەكاتە زۆرینەی ئەنجومەنەكە".

باس لەوەشكراوە "ئێمە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەپێی مادەی (23)ی پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانی تەواوی دەسەڵاتەكانی سزادان و لێپێچینەوەمان هەیە و لە بەرواری 9ی كانونی یەكەمی 2019 بە نوسراوی ژمارە (62) دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هاوپەیمانیمان روونكردۆتەوە، كە بەڕێزیان دەسەڵاتی لێپێچینەوە و سزادانی نیە و ئەوە  بەپێی پەیڕەو دەسەڵاتی یاریدەدەری سەرۆكی هاوپەیمانی و ئەنجومەنی نوێنەرانە، كە رۆڵی داواكاری گشتی و دەسەڵاتی  چاودێری و لێپێچینەوە و بەدواداچون و سزادانیان هەیە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لە هەمان كاتدا بەهۆی بەدەمەوەنەهاتنی سەرۆكی هاوپەیمانی و پێداگری لەسەر  تاكڕەوی و هەڵە بەردەوامەكانی، لە بەرواری 11ی كانونی یەكەمی 2019 بە نوسراوی ژمارە (61) بڕیاری سڕكردنی دەسەڵاتەكانی ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانیمان دا، لە پێناو بەلاڕێدانەبردنی زیاتری  هاوپەیمانی و وەستاندنی لە بەكارهێنانی هاوپەیمانی بۆ بەرژەوەندی شەخسی، لە ئێستاشدا دوای ئەوەی سەرۆكی هاوپەیمانی تەواوی توانای خۆی خستەگەڕ بۆ ئەوەی تاكڕەوانە بڕیار لەسەر هەركەسێك بدات كە رەخنەی لێدەگرێت و پێچەوانەی خواستی ئەو دەجوڵێتەوە، بە نوسراوی ژمارە (67)ی بەرواری 19ی ئاداری 2020 بڕیارماندا بەوەی، كە سەرۆكی هاوپەیمانی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی نەكات و تەواوی دەسەڵاتەكانی سەرۆكبونی لێ وەرگیرایەوە ، ئەمەش بەپێی دەسەڵاتەكانمان كە لە پەیڕەوی ناوخۆ و  كارنامەی یاریدەدەر و ئەنجومەنی نوێنەراندا هاتوە، كە سزاكان لەدەسەڵاتیاندایە".

لە كۆتایشدا داوای لە هاودیدان كردووە دانبەخۆیاندا بگرن و بەبێ شڵەژان مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان