کوردستانی

ئەو كەسەی لە كەرەنتینە هەڵهات دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو كەسەی لە كەرەنتینە هەڵهات دەستگیركرا
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوو فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەر ئێروەیس لە فڕۆکەخانەی سلێمانی نیشتەوە و دەرکەوت کەسێک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە و لەناو ئەو فڕۆکەیەدایە، بۆیە بڕیاری کەرەنتین کردنی سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکەدرا .

لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ  لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "سێ کەس لە سەرنشینانی  فڕۆکەکە کارمەندی بیانی کۆمانیای دانەغاز بوون، بۆیە بەبڕیاری لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەمچەماڵ بڕیاری کەرەنتینکردن و جیاکردنەوەیان لەناو کەمپی کۆرومۆر درا و بڕیاریش درا سەرجەم کارمەندانی کەمپەکەکە ژمارەیان ۲۸۰ کارمەندە  بۆماوەی ۱٥ رۆژ لە ناو کەمپ بمێننەوە و نەهێڵرێت هیچ کارمەندێک بگەڕێتەوە ناو خێزانەکەی".

ئاماژە بەوەشكراوە " لە چەند رۆژی ڕابردوو ئەندازیارێک بەناوی (ئ، س، ع) بێ گوێدانە رێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کەمپەکە هەڵهات دواتر لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیەوە دەستگیرکرا و لەئێستادا کەرەنتین کراو و دواتریش ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".

ئەوەش باسكراوە "ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی کەمپەکە و دانیشتوانی سنورەکەمان دەکەین هەموو ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی تەندروستیانە، تکایە پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆئەوەی خۆتان و خانەوادەکانتان پارێزراوبن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان