کوردستانی

نان بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و بێ توانا دابین دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نان بۆ هاوڵاتیانی كەمدەرامەت و بێ توانا دابین دەكرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نان بۆ ئەو هاوڵاتیانە دابین دەكەین كە بەهۆی دۆخەكەوە بە هەر شێوازێك بێت توانای پەیداكردنی نانیان نییە.

عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای رایگەیاند "ناو به‌ناو زانیاریمان پێ ده‌گات سه‌باره‌ت به‌ كه‌سانێك كه‌ پێویستیان به‌ ژه‌می‌ خواردن هه‌یه‌، به‌هۆی‌ بێ خانه‌و لانه‌یی‌، یان نه‌بوونی‌ توانای‌ دروستكردنی‌ خواردن، یان هه‌ر هۆكارێكی‌ تر، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك له‌و هاووڵاتی‌‌و خێزانانه‌ شك ده‌بات‌و ئاگاداره‌، و به‌هه‌ر هۆكارێك پێویستی‌ به‌ ژه‌می‌ خواردنی‌ ئاماده‌كراو هه‌یه‌ ئاگادارمان بكاتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "هەوڵدەدەین له‌ چوارچێوه‌ی‌ پڕۆژه‌یه‌كی‌ مرۆییدا ژه‌می‌ خواردنیان بۆ دابین بكه‌ین، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ئێمه‌ زانیارییه‌كان له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ی‌ خواره‌وه‌ یان به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرسانی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ له‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و قه‌زاكانی‌ ده‌وروبه‌ری‌، كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، پاشان به‌ میكانیزمێك كاره‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".
 
باسی لەوەشكردووە " پڕۆژه‌كه‌ هه‌موو سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌گرێته‌وه‌، ته‌نیا مه‌به‌ست كه‌سانێكه‌ كه‌ توانای‌ ده‌ستخستنی‌ ژه‌می‌ خواردنیان نییه‌".

بۆ په‌یوه‌ندی‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌كاربهێنن: (07501361771) -(07730448926)

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان