کوردستانی

تەنيا ئەم مانگە مووچە وەك خۆی دابەشدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەنيا ئەم مانگە مووچە وەك خۆی دابەشدەكرێت
مەودا میدیا-

ئەندامێکی  فراكسیۆنی كۆمەڵیی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، له‌ سه‌ره‌تای پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی زۆر باسمان له‌ مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و یاسایه‌ كرد، كه‌‌ ئامانج لێی چاكسازی نیه‌ چونكه‌ ده‌بێت چاكسازی له‌ داهات بكرێت له‌وانه‌ش داهاتی نه‌وت و خاڵه‌ گومرگیه‌كان و خاڵه‌ سنووریه‌كان و داهاتی ناو‌خۆ.

روپاك ئەحمەد، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵیی ئیسلامیی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "له‌ رۆژی 17ی ئادار لیژنەی باڵای رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌ست به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌ چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بڕیاردرا كه‌ دارایی گشتی هه‌رێم ڕێك بخرێته‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت له‌و كاته‌ دێت كه‌‌ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌ك واتا له‌ 16ی كانونی دووەمی ئه‌م ساڵ یاسایی چاكسازی ده‌ركرا و لە وەقائیعی كوردستان بڵاوكرایەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "یاساكە له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی یه‌ك له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا له‌ ماده‌ی‌ 17می ئه‌م یاسایه‌ باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ ماوه‌یه‌ك كه‌ له‌ 60 رۆژ كه‌متر نه‌بێت ده‌بێت په‌یڕه‌وێك ده‌ربكات بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌ وه‌ له‌ ماده‌ی 19می یاساكه‌ دوای 90 رۆژ له‌ ده‌رچوونی ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ ئه‌م یاسایه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردن".

باس لەوەشكراوە "ئێمه‌ زانیاریمان هه‌یه كه‌ باس له‌بڕینی موچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران كراوه‌، حكومه‌ت نیازیه‌تی به‌ ویست و ئاره‌زووی خۆی له‌م یاسایه‌ كامه‌ ماده‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودایه‌ جێبه‌جێی بكات، له‌مه‌ش ده‌ست ده‌بات بۆ ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌ ئه‌مه‌ش جێگای قبول نیه‌ و ناكرێت حكومه‌تێك له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵك حكومداری بكات".

ئەوەشی خستوەتەڕوو "مه‌ترسیه‌كانی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر كۆی لەسەدا چل 40%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌ واتا حكومه‌ت به‌ بیانوی رێكخستنه‌وه‌ی خه‌رجی و جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی به‌ر له‌ هه‌موو كارێك ده‌ستی بۆ مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بردوه‌، هه‌ر به‌ پێ زانیاریه‌كانی ئێمه‌ حكومه‌ت ئه‌م مانگه‌ موچه‌ وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كات به‌ڵام له‌ مانگی داهاتوو ده‌ست بۆ بڕینی ده‌رماڵه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بردرێت، ده‌رماڵه‌كان به‌ هه‌ر جۆریك سه‌رف بكرێن مافی فه‌رمانبه‌رانه‌ ناكرێت ببڕدرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاوپۆشی ده‌كات له‌و هه‌موو دزی و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ وه‌ك".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان