کوردستانی
زەكات پێشخرا... فەتوای نوێ دەرچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە فەتوایەكی نوێدا رایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخەی كە توشی هاوڵاتیان بووە و نەخۆشی بڵاوبوەتەوە پێشخستنی زەكات شەرعییە.
لە بەیاننامەیەكی لیژنەی باڵای فەتوای كوردستان هاتووە "دوای ئەوەی كۆمەڵێك هاوڵاتی پرسیاریان كرد لەوەی ئایا دەكرێت زەكات پێش بخرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخەی ئێستا بەڵێ، لە رووی شەرعەوە دەكرێت زەكات پێشبخرێت".
باس لەوەشكراوە "ئەوەش لە پێناو ئەو كەسانەی كە كەمدەرامەتن و زەكاتیان پێدەشێت بەڵام بەهۆی دۆخەكە ناتوانن كار بكەن و بژێوی خۆیان پەیدا بكەن".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەوەش رای زانایانی مەزهەبی ئیمامی شافیعی و حەنبەلی لەسەر، بە بەڵگەی ئەوەی عەبباس مامی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت داوای كرد زەكاتی پێش هاتنی خۆ بدات پێغەمبەر موحەمەدیش روخسەتی پێداوە".