راپۆرت
شەش خاڵی سەربازیی بووەتە کێشە بۆ پارتی و سوپای عیراق و ئاوارەکانی مەخمور
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوانیان سوپای عیراق و پێشمەرگە لەسەر شەش خاڵە سەربازییەکەی چیای قەرەچوخ لە سنووری قەزای مەخمور رێککەوتن، بەڵام بەهۆی ناڕەزایەتیی ئەنجومەن و ئاوارەکانی کامپی مەخمور رێککەوتنەکە تاوەکو ئێستا واژۆنەکراوە.
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخشی چیاى قەرەچوخ لە قەزاى مەخمور بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی 12رۆژی رابردوو لەنێوان سوپای عیراق و یەکەی هەشتای پارتی دیموکراتی کوردستان ئاڵۆزی و کێشە دروستبوو، هێزەکانی هەشتا هێرشیانکردە سەر دوو خاڵی سوپای عیراق و پێیان چۆڵکردن، لەدوای ئەم ئاڵۆزییە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی دا و لیژنەکەی راسپارد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و سێ تا پێنج دانیشتنی فەرمی کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دانیشتنەکاندا کۆتا رێککەوتن ئەوەبوو کە ئەو شەش خاڵە سەربازییەی لە مەخمور هەیە سیانیان بۆ یەکەی هەشتای پارتی بێت و سیانەکەی دیکەش بۆ سوپای عیراق، بەڵام ئەنجومەن و ئاوارەکانی کامپی مەخمور رازی نەبوون و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەبەرئەوەی ئەوان کێشەیان لەگەڵ پارتی هەیە و دەڵێن ئەو هێرشانەی تورکیا دەیکاتە سەرمان لەڕێگەی پارتییەوەیە، بۆیە دوای ئەوەی چوونە بەغدا و داوایانکرد سوپای عیراق خاڵەکان بگرێتەوە دەست، لەبەرئەمەش بڕیاری هەڵپەساردنی رێککەوتنەکە دراوە و تاوەکو ئێستا واژۆ نەکراوە".
رۆژی 19ی تشرینی یەکەمی 2023 هێزەکانی فیرقەی 14ی سوپای عیراق چوار خاڵی سەربازیی چاودێرییان لە چیای قەرەچوخ لە پەکەکە وەرگرتەوە، دواتر هێزێکی سوپای عیراق لە خاڵە سەربازییەکان جێگیرکران، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە داوایانکرد ئەو خاڵانە بەوان بسپێردرێن یان بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن، بەهۆی رێکنەکەوتنیان ئێوارەی 22ی تشرینی یەکەمی 2023 شەڕ لەنێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەدا دروستبوو، شەڕەکە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، دوای ئاڵۆزییەکان و هاتنەسەرهێڵی بەرپرسانی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دۆخەکە ئاسایی کرایەوە و کۆتایی بە شەڕەکە هات.

لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکەوە فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی خۆبەخشی چیاى قەرەچوخ وتی "لە سنووری قەزای مەخمور گیروگرفتی زۆرمان هەیە لە رووی ئیداری و ئەمنی، هەروەها هەبوونی تیرۆرستانی داعش لە چیای قەرەچوغ کێشەیەکی دیکەیە، ئەم کێشانە بەهۆی ئەوەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عیراق رێکنەوکەوتن و لیژنەی مادەی 140 بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستاون، راستە تاڕادەیەک ئەمنییەتی ناوچەکە بەهۆی هێزە خۆبەخشەکەی یەکێتی و سوپای عیراقەوە پارێزراوە، بەڵام تاوەکو چەکدارانی داعش لە چیای قەرەچوغ بمێنن مەترسی لەسەر ناوچەکە هەر هەیە و لە کۆی 75 گوند نزیکەی 60 گوندی سنوورەکە بە چۆڵکراوی ماوەتەوە".
وتیشی "ئەگەر خاڵە سەربازییەکانی چیای قەرەچوغ نەدرێنەوە سوپای عیراق ئەنجومەن و ئاوارەکانی کامپی مەخمور کاردانەوەیان دەبێت، چونکە ئەوان دەڵێن ئێمە کاتی خۆی مەرجمان ئەوە بووە لە فڕۆکەکانی تورکیا و داعش بمانپارێزن، ئەمەش تەنها بە سوپای عیراق دەکرێت".
س،ر