کوردستانی

تەندروستی دهۆک دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای رایگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی دهۆک دواین ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای رایگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک رایدەگەیەنێت لە دهۆک 608 هاوڵاتی کەرەنتینە کراون ئاماژەی بەوەشکرد هەتا ئێستاش 1 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە پارێزگای دهۆک 608 هاوڵاتی  کەرەنتینە کراون و بەردەوام چاودێری تەندروستی دەکرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەتا ئێستا 1 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەی 5 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکە راگەیەندراوە".
Qaiwan
Qaiwan