کوردستانی
قائیمقامی دوکان سەبارەت بە چوونی گەشتیاران بۆ قەزاکە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بۆنە و ئاهەنگ و کۆبوونەوە و گەشتکردنێکی قەدەغەکرد وەک رێککاریەک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە و قەزای دوکانیش کەیەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی و ساڵانە لە یەکەم رۆژی نەورۆزدا گەشتیارێکی زۆر روو لەو قەزایە دەکەن، بەڵام بۆ ئەمساڵ چوونی گەشتیاران قەدەغەکرا.
سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو رێککار و رێنمایانەی لە لیژنەی باڵای سلێمانی و ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان دەرچووە وەک خۆی جێبەجێمانکردووە لە ناو قەزای دوکان و سەرجەم ناحیەکانی سەر بە قەزاکە".
ئاماژەی بەوەشکرد "هاوڵاتییان بە شێوەیەکی گشتی پابەندی رێنماییەکانن و ئەمڕۆش کە رۆژی نەورۆزە ساڵانی رابردووە لەم رۆژەدا قەرەباڵغیەکی زۆر هەبووە لەسەر قەزای دوکان بۆ سەیران و گەشت، بەڵام ئەو رێککارانەی ئێمە گرتوومانەتە بەر و ئەو رێنماییانەی داومانە بە هاوڵاتییان و ئامادەیی دەزگا ئەمنییەکان و بازگەکان و کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە وە خۆی جێبەجێکراوە".
قائیمقامی قەزای دوکان وتی "لەسەرەتای ئەم دۆخە سەرجەم پڕۆژە گەشتیارییەکانمان ئاگادار کردووەتەوە سەرجەمیان داخراون و پابەندمان کردوون بە رێنماییەکان، هەروەها بازگەکانمان کۆنتڕۆڵکردووە و هیچ فشارێک لەسەر بازگەکان نییە".
ناوبراو وتیشی "لەناو قەزای دوکانیش ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان نەچنە شوێنە گەشتیارییەکان و رێنمایمان بۆ هاوڵاتییان ئەوە لەبەر سەلامەتی خۆیان پابەندی رێککارە تەندروستییەکان بن".