کوردستانی

دژەتیرۆر وردەكاریی هێرشی درۆنەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەخاتەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژەتیرۆر وردەكاریی هێرشی درۆنەكان بۆ سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەخاتەڕوو
مەودا میدیا-

راگەیاندنی دژەتیرۆری هەولێر یەكەمین روونكردنەوەی فەرمیی لەبارەی هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان (درۆن) بۆ سەر فڕۆكەخانەی شارەكە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، سێ درۆن هێرشەكەیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوی فەرمیی دژەتیرۆری هەولێر ئەمڕۆ 7ی تشرینی دووەمی 2023 هاتووە "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

بەپێی راگەیەندراوەكە، هەردوو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە لە هێرشەكانیان شكستیان هێناوە  و لە ئاسماندا تەقێندرانەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەیانیی ئەمڕۆش لە هێرشێکی دیکەدا بۆ سەر هەمان شوێن، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بە کەوتەخوارەوە بێئەوەی بتەقێندرێتەوە.

لە چەند سەرچاوەیەكی نافەرمییەوە، بەیانی ئەمڕۆ راگەیەندرا، چوار فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیانكردووەتە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە ئەنجامدا گەشتەكانی فڕۆكەخانەكە بۆ ماوەیەكی كاتی راگیراون.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان