کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی رووداوی هاتوچۆی ئەو ئۆتۆمبێلەی مووچەی فەرمانبەرانی گواستەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لەسەر رێگەی كۆیە - دوكان ئۆتۆمبێلێكی وەزارەتی دارایی هەرێم لە رووداوێكی هاتوچۆدا وەرگەڕا و مەودا میدیاش زانیاریی زیاتر لەبارەیەوە بڵاودەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەست مەودا میدیا كەوتووە، ئۆتۆمبێلی ئەمین سندوقی بانكی ناوەندیی هەرێم لەگەڵ بارهەڵگرێك كە مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێمەرگەی پێبووە و دوو ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان پێكەوە لە هەولێرەوە بەرەو سلێمانی بەڕێكەوتوون و لە رێگە ئۆتۆمبێلی ئەمین سندوقی بانكی ناوەندیی هەرێم وەرگەڕاوە.
سەرەتا سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە، تایبەت بووە بە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و مووچەكەی تێدابووە، بەڵام دواتر ئاشكرابوو، ئۆتۆمبێلی ئەمین سندوقی بانكی ناوەندیی هەرێم بووە كە وەرگەڕاوە.
وەك لە وێنە و ڤیدیۆی رووداوەكەدا دەركەوتووە، ئۆتۆمبێلەكەی لەسەر رێگەی كۆیە - دوكان تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە لە جۆری پرادۆیە و دەستبەجێ لایەنی پەیوەندیدار چووەتە شوێنی رووداوەكە.
هاوكات پارەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە بێ هیچ كێشەیەك گەیشتووەتە سلێمانی، ئەوەش بەپێی وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
ژ.ع