کوردستانی
مەلا بەختیار میوانخانە تایبەتەکەی دەکاتە شوێنی کەرەنتینەکردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بڕیاریدا میوانخانە تایبەتەکەی لە شاری خانەقین بکاتە شوێنی کەرەنتینەکردن بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
مەلا بەختیار لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە "پەیوەندیم كرد بە بەڕێز (دلێر سایە) قائیمقامی شاری خانەقین، بڕیارمدا، میوانخانە تایبەتەكەی خۆم لە شارەكە بكرێت بە كەرەنتێنە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکردوووە "ھیوادارم ھەموو لایەكمان سەلامەت بین و ئەم دۆخە دژوارە بە كەمترین زیان تێپەڕێنین. بەدڵ و بە گیان لەگەڵتانین لەسەرانسەری كوردستان".