کوردستانی

جارێكی دیكە لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر دەنگێكی بەهێز بیسترا و زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێكی دیكە لە نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر دەنگێكی بەهێز بیسترا و زەنگی ئاگاداركردنەوە لێدەدرێت
مەودا میدیا-

پاش تێپەڕبوونی تەنها چەند كاتژمێرێك لە هێرشی ئاسمانی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ بنكەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و فڕۆكەخانەی ئەو شارە، جارێكی دیكە دەنگێكی بەهێز لەو ناوچەیە بیسترا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگێكی بەهێز لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا و بەپێی وتەی چەند هاوڵاتییەكی ناو هەولێر، خانووەكانی نزیك عەنكاوەی هەژاندووە.

وێڕای ئەوەی بەشێك لە سەرچاوە نیمچەفەرمییەكانی هەواڵ ئاماژە بەوەدەكەن، سەرچاوەی دەنگەكە تەقینەوەیەكی بەهێز بووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی هەواڵەكەی پشتڕاستنەكردووەتەوە.

بەپێی وتەی بەشێك لە شایەدحاڵان، شووشە و پەنجەرەی ناوچەكانی نزیك لە كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و بارەگای هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش كە نزیكن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەرزیون و دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوەش لە باڵەخانەی كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەرزبووەتەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فەرمیی دژەتیرۆری هەولێر رایگەیاند"بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan