کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: پێکەوە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت با ھەموومان ئارام بگرین و پێکەوە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە و زیاتر پاپەندبین بە رێنماییە تەندروستییەکان و ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا سەختەدا.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی "نەورۆز ھەمیشە ھێمای بەرگری و بەردەوامی و زاڵبوون بووە بەسەر کۆسپ و کارەسات و دۆخە نەخوازراوەکاندا، بۆ گەلی کورد، ساڵێکی نوێ، دەسپێکی یەکخستنی ئیرادەو تواناکان بووە بۆ سەرکەوتن و ھەستانەوە و بەرگری لە شکۆی نەتەوەکەمان ھەر لەمڕۆدا سەرکەوتنەکانی راپەڕین بە ئازادکردنی کەرکوکی قودسی کوردستان تاجی سەرکەوتنی لەسەر نا".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە "کەواتە با ھەموومان ئارام بگرین و پێکەوە رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببینەوە و زیاتر پاپەندبین بە رێنماییە تەندروستییەکان و ھاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا سەختەدا و ھەوڵەکان یەکبخەین بۆ سەرکەوتن بەسەر تەحەددییەکاندا لە پێناو کوردستانێکی ئاوەدانتر".
لە کۆتایی پەیەمەکەشدا ئاماژە بەوەدەکات "لەم رۆژە نەتەوەییەدا، پیرۆزبایی گەرم لە کۆمەڵانی خەڵک و برا پێشمەرگەکانمان و ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دەکەم کە لەسەنگەری پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان، دەستی ماندووبوونیان دەگوشین کە شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندروستی ھاوڵاتیان".