کوردستانی
لە سلێمانی باری لە ناكاو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی لە نوسراوێكدا كە گشتاندنی بۆ هەموو فەرمانگە و یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كردووە باری لە ناكاوی لە سنورەكە راگەیاندووە و دەڵێت توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتوەتە ئاستێكی مەترسیدارە.
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بە سەرپەرشتی هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە لە كۆبوونەوەكەدا بەوردیی گفتوگۆو هەڵسەنگاندن بۆ میكانیزم و ڕێكارەكانی باشتر خۆپارێزییو چارەسەرسازیی پەتای كۆرۆنا كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە:
2- بەپێی ئاماژە تەندروستیەكان، ئێستا لە قۆناغێكی هەستیارو زۆر مەترسیداری بڵاوبوونەوەو تووشبوونی پەتای كۆرۆناداین، بۆیە پێویستە هەموولایەك باشترو وردترو بە هەناسەیەكی درێژترەوە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوەو لەرووی تەندروستیو خۆپارێزییەوە خۆیان بۆماوەیەكی درێژتر لەوەی چاوەڕواندەكرا ئامادە بكەن ڕێكاری یاسایی توند بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتەبەر، كە پابەندی ڕێنماییە تەندروستیو كارگێڕییو ئارامییەكان نەبێت.
2- پێویستە هاووڵاتیان چ بە پێ چ بە ئۆتۆمبێل و هەر هۆكارێكی تر، هاتنە دەرەوەو هاتووچۆكردن بەتەواوی رابگرنو تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا نەبێت نەیەنە دەرەوە، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەوكەسانەش دەگیرێتەبەر كە رەوشی قەدەغەكردنی هاتووچۆ لە هەر شوێنێكدا تێكبدەن (كۆڵان، گەڕەك، شەقام، شارو شارۆچكەكاندا).
3- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەبەردەوامیی زانیارییو ڕێنمایی دروستو ڕاست بەشێوەیەكی شەفافانەو ئاشکرایانە لەسەر رەوشی پەتاكەو كەیسەكانو دۆخی تەشەنەسەندنی بڵاودەكاتەوە، تەنها سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییانە دەبێت لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا، بەتایبەتی كە لایەنی تەندروستی لە عێراقو هەرێمدا متمانەی تەواویان بە رێكارو پشكنینەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەخشیوە، متمانەی تەواوتان بە رێكارو ئاكامی پشكنینەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەبێت.
4- هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە ژمارەی تووشبووان لە هەڵكشاندایە، بۆئەوەی ئێوە نەبن بە یەكێك لەو تووشبووانەو دەرفەتی چارەسەركردن بە تووشبووەکان ببەخشن، پێویستە لە ماڵەكانتاندا بمێننەوەو پەیڕەوی رێنماییە تەندروستیەكان بكەن، كە تەنها چارەسەری سەرەكیی ئەم پەتایەیە.
5- رێكاری یاسایی لەبەرامبەر هەر كەسێكدا لە هەر پلەوپایەو پۆستێكدا بێت دەگیرێتەبەر، گەر دەستبخاتە ناو كاری دامودەزگا تەندروستیەكانەوە، هیچ جیاوازییەك لەنێوان هیچ كەسێكدا ناكرێتو كەرتی تەندروستی بە ئەمانەتەوە خزمەتی هەموو كەسێك دەكات.
6- یەكە كارگێڕییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی راسپێردران بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا ڕێوشوێنی كاركردن لە بوارەكانی (خواردنی خێرا، نۆڕینگەكان) دیاریبكەن.
7- هەر هاتووچۆیەكی پێویست لەنێوان یەكە كارگێڕییەكاندا لە سەعات (12)ی شەو بۆ (6)ی بەیانی دەبێتو هیچ مۆڵەتێكی ڕێگەپێدان لەنێوان یەكە كارگێڕییەكاندا ناكرێت، بە ئاگاداریی ڕاستەوخۆی پارێزگای سلێمانی نەبێت.
8- بڕی پێویستی (سوتەمەنی، خۆراك، پێداویستیە سەرەكیەكان، سەوزەو میوە) دابین كراونو ئاڵوگۆڕە بازرگانییەكان بەردەوامن، یەكە كارگێڕییەكان لەرێی لیژنەكانیانەوە چاودێری وردی نرخ و كوالێتی و قەبارەی خستنەڕوویان دەكەنو هەركەسێك هەوڵی قۆرخكارییو شاردنەوەی كاڵا بدات، سزای یاسایی توند دەدرێت.
9- لیژنەی ئارامیی یەكە كارگێڕییەكان راسپێردران، لەسەر بنەمای پێشهاتە نوێكانی ئەم پەتایە، پلانو ڕێكاری نوێ بۆ باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانو گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان دابڕێژنەوە.
10- نەخۆشخانە راوێژكارییەكانی (ددان) لە سلێمانیدا رۆژانە بەدرێژایی (24) سەعات خزمەتگوزاریی پێشكەش دەكەنو ئەم نەخۆشخانانە بەردەوام كراوە دەبن (پیرەمێرد، شۆڕش، فایەقی حاجی عەلی).
11- تا رۆژی ٢٣/ ٣/ ٢٠٢٠ بازاڕی دراو و حەواڵە ناكرێتەوەو رێوشوێنی تەندروستی گونجاو بۆ ئەم بوارە دیاریدەكرێت.
12- بە هەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگەی داواكاری گشتیدا دەستبەسەر هەر مەڕوماڵاتێكی قاچاخدا دەگیرێتو بەهیچ شێوەیەك ناگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەكەی و رێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكەیدا دەگیرێتەبەر.
13- رێگا سەرەكییەكان تەسكو دیاریكراو دەكرێنو هاتووچۆ لە زۆربەی شەقامو رێگا سەرەكییەكانی ناوشاری سلێمانیدا رادەگیرێن.
14- هەر كەسو دەستەو لایەنو كۆمپانیایەك دەیەوێت راستەوخۆ خۆی كاری خێرخوازیی بكات، پێویستە كارەكانی گواستنەوەو دابەشكردن بخاتە نێوان سەعات (12)ی شەو بۆ (6)ی بەیانی و ێگە بە هیچ كەمپینو دیاریكردنی شوێنێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەك نادرێت.
15- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی راسپێردرا، بەرنامەی گونجاو و پێویست بخاتە بەردەستی كەرتی تایبەت بەمەبەستی راهێنانو خۆئامادەكردنی كارمەندەكانیان بۆ پشتیوانیكردنی كەرتی گشتیی لە هەر دۆخێكی پێویستدا.