کوردستانی

خۆتانی بۆ ئامادەبکەن... چوار شەپۆلی بەهێزی بارانبارین بەڕێگەوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆتانی بۆ ئامادەبکەن... چوار شەپۆلی بەهێزی بارانبارین بەڕێگەوەیە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو چوار شەپۆلی بەهێزی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، هۆشداریش دەدات لە دروستبوونی لافاو.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی مەودایەکی دوورودرێژ سیستمێکی زۆر باشی تەڕ و باراناوی لەسەر بەشێکی زۆری ئەوروپا جێگیر بوو لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ئەو سیستەمە تەڕ و زۆر باشە لەسەر بەشێکی زۆری ئەوروپا دەکشێتەوە و دەگەرێتەوە سەر ناوچەکانی ئێمە و دەوروبەر بۆ مەودایەکی دوورودرێژ بەردەوامی دەبێت لەسەرمان".

ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە جوتیاران دەکەم ئەم چەند رۆژە تا ناوەڕاستی مانگ تۆوەکان داچێنن، چونکە دواتر کە دەستیپێکرد کەشی باراناوی لە ناوەڕاستی مانگ و بۆ سەرەوە  تا مەودایەکی درێژ و نادیار کەشێکی وای ناداتێ، ئەوەی روونە هەر لە ناوەڕاستی مانگەوە تا کۆتایی ئەم مانگە نزیکەی چوار شەپۆلی تێدایە و تەواوی شەپۆلەکان مەودای مانەوەیان زیاترە لەوانی پێشتر و بەزۆری بەهێزن و مەترسی لافاوی زۆریش دەکرێت".

ئەو شارەزای کەشناسەش وتی "وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا لەم مەودایەدا لە تەواوی ناوچەکان لە نێوان ناوەڕاست بۆ کۆتایی مانگ باران لە هەموو ناوچەکان بەڕێژەی بەرز لە سەرووی نۆڕماڵ دەبێت و کەشی تەڕو باراناوی و زۆر باش باڵادەستە".

وتیشی "لەنێوان بیست رۆژی ناو مانگی دوانزە و پایزەکەشی لە هەموو ناوچەکان باران لە سەرووی ئاستی نۆڕماڵ دەبێت بە ئاستێکی بەرز، هەروەها نیوەی دووەمی پایز زۆر باش و نمونەیه نەک تۆڵەی ئەو ماوەی پێشتر دەکاتەوە ئەگەری زۆرە تۆڵەی پایزە خراپەکانی ساڵانی پێشتریش بکاتەوە".

شاڵاو هیدایەت داوا لە لایەنی پەیوەندیدار و هاوڵاتییان دەکات، هەموو ئامادەکارییەک بکەن بۆ ئەگەرەکانی روودانی لافاو لە نیوەی دووەمی پایزی کە ماوە بۆ ئەوەی بێ زیان یان کەمترین زیان دۆخەکە به رێبکرێت.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی