ئابووری

نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
مه‌ودا میدیا -

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی ئابووری عیراق، ئه‌مشه‌و نرخی دۆلار له‌ شاری به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌راورد به‌ نرخی به‌یانی ئه‌مڕۆ، دابه‌زیوه‌.

زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ به‌غدا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكیی به‌رامبه‌ر بووه‌ به‌ 159 هه‌زار و 500 دیناری عیراقیی، ئه‌وه‌ش دابه‌زینێكی به‌رچاوی نرخی دۆلاره‌ به‌راورد به‌ نرخی دۆلار بۆ به‌یانی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی به‌غدا.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌  له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌ بۆرسه‌كانی كیفاح و حارسییه‌ له‌ شاری به‌غدا، 100 دۆلاری ئه‌مریكیی به‌رامبه‌ر به‌ 162 هه‌زار و 500 دیناری عیراقیی بووه‌.

هاوكات حه‌یده‌ر به‌رزنجی، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئه‌لوان بۆ توێژینه‌وه‌ رایگه‌یاند، به‌رزیی نرخی دۆلار هه‌ڵه‌یه‌ك بوو حكومه‌تی مسته‌فا كازمی كردی و له‌ئێستادا حكومه‌ت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ده‌دات.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان