کوردستانی

نەخۆشخانەیەكی گرنگی سلێمانی تایبەت كرا بە توشبووانی كۆرۆنا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەیەكی گرنگی سلێمانی تایبەت كرا بە توشبووانی كۆرۆنا
مەودا میدیا-

بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان لەو دۆخەی ئێستا، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە سلێمانی تایبەت كرا بە نەخۆشانی توشبووی كۆرۆنا.

نەهلە مەحموود، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو بە مەودا میدیای راگەیاند "بەمەبەستی خزمەتكردنی هاوڵاتیان، لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا، نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ كە تایبەتە بە نەخۆشانی چاو وەستاوەو تەرخانكراوە بۆ نەخۆشانی كۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەشكرد "300 قەرەوێڵەی بۆ دانراوە بۆ توشبووانی كۆرۆنا، بەڵام تائێستا هیچ نەخۆشێكی بۆ نەهاتووە، ئێستا لە نەخۆشخانەی شۆڕش و شار پشكنینی چاو بۆ هاوڵاتیان دەكرێت".

سەرەڕای ئەو نەخۆشخانەیە، لە ماوەی 10 رۆژدا نەخۆشخانەی ئاسا كە لە لایەن خێرخوازانەوە دروستكرا لە سلێمانی و 65 قەرەوێڵەیە تایبەت بە نەخۆشانی كۆرۆنا كرایەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان